شعر کردی
سه‌رم کردوه‌ته سه‌ر شانی ته‌نیاییه‌که‌م
ئاخر خۆ هیچ که‌سێکی تر شک نابه‌م.
هێزی شان و باهۆم!
هه‌ره‌س ئاڤرێن!
نێچیردوێن!
ته‌نیاتر له‌خۆم!
دیسانیش به ته‌نیا
بارگه و بنه‌ت تێک نا و
کۆچت کرد.
ئه‌م ته‌نیایه‌ت
له هه‌میشه ته‌نیاتر
به‌جێ هێشت و
نه‌تبرد.
بۆ وه‌هات کرد؟
بۆ جێت هێشتم؟
بۆ؟!
بڕبڕه‌ی پشتم
چلۆن بژیم بێ بوونی
ته‌نیایه‌کی ته‌نیاتر له‌خۆ؟....
+ نوشته شده در سه شنبه هفدهم بهمن ۱۳۹۱ ساعت 20:49 توسط دکتر عابد نقیبی
|